پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی سوید و سویسرا و ئینگلته‌را و كۆڵۆمبیا دوا دوو هه‌ڵبژارده‌ی گه‌یشت و بۆ قۆناغی هه‌شتی جامی جیهانی 2018 ی ولاَتی ڕوسیا ده‌ركه‌وتن .
له‌و یاریانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی سوید به زه‌حمه‌ت و به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له هه‌ڵبژارده‌ی سویسرایی برده‌وه و خۆی گه‌یانده ئه‌و قۆناغه و هه‌روه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راش دوایی یه‌كسان بوونی به گۆڵێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا به لێدانی په‌ناڵتی توانی به ئه‌نجامی 4-3 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و بگاته یاریه‌كانی قۆناغی هه‌شت .