چوار هه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژانه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی كێش



 
ته‌ندروستی‌ - 

زیاده‌ ڕه‌ویكردن له‌ خواردنی خۆراك و ژه‌مه‌ خێراكان به‌تایبه‌ت ته‌نها هۆكاری زیادبوونی كێش نییه‌، له‌ ڕاستیدا دووباره‌ كردنه‌وه‌ی‌ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ واده‌كات مرۆڤ بێ ئاگایانه‌ كێشی زیاد بكات له‌وانه‌ش:

1- نوستن:
یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی زیاد بوونی كێش نه‌خه‌وتنه‌ به‌ بڕی پێویست به‌و جۆره‌ جه‌سته‌ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م دۆخه‌ بڕێكی زۆر له‌ هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ ده‌رده‌دات و به‌هۆیه‌وه‌ مرۆڤ په‌نا بۆ خواردنی بڕێكی زۆر له‌ خۆراك ده‌دات.
ته‌نها كه‌مخه‌وی زیانی نییه‌ به‌ڵكو نوستن بۆ زیاتر له‌ 10 كاتژمێر هه‌مان كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت و باشتر وایه‌ هه‌موو كه‌سێك 7 بۆ 9 كاتژمێر بخه‌وێت.

2- نه‌خواردنی نانی به‌یانیان:
بۆ ئه‌وه‌ی‌ خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز و ته‌ندروست بیت ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ ژه‌می به‌یانیان له‌بیر نه‌كه‌یت و باشت وایه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 600 كالۆری بێت كه‌ پێكهاتبێت له‌ چه‌وری و كاربۆهیدرات و پرۆتین و بڕێك شیرینی.

3-دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر:
دانیشتن له‌ شوێنی كاره‌كه‌ت به‌تایبه‌ت دوای خواردنی خۆراك واده‌كات چه‌وری زیادده‌ له‌ له‌شتدا كۆببێته‌وه‌ و باشتر وایه‌ دووربكه‌ویته‌وه‌ له‌ دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و له‌ ماوه‌ی كاركردندا بجوڵێیت.
 
4-نه‌خواردنه‌وه‌ی‌ بڕی پێویست له‌ ئاو:
خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو یارمه‌تی چالاككردنی جه‌سته‌ ده‌دات و هه‌ستكردن به‌تێربوون زیاد ده‌كات و له‌ش له‌ ژه‌هر پاكده‌كاته‌وه‌،بۆ ئه‌وه‌ی‌ گكێشزیاده‌ت توش نه‌بێت باشتر وایه‌ بڕی پێویست له‌ ئاو بخۆیته‌وه‌.

ئاگاداربه‌ زیاد بوونی كێش كارێكی زۆر قورس نییه‌ به‌ڵام دابه‌زینی كێش كارێكی ئاڵۆزه‌ و ماندوبوونی ده‌وێت.



PM:03:27:04/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 321 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌