پێشمه‌رگه سپۆرت -
قۆناغی كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م یاری خۆیاندا ، تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی زاخۆ ڕوبه‌ڕوی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی هه‌ولێر بونه‌وه و به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌ی زاخۆ ، هه‌ردوو یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌نجامی كۆتایش پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی 2 گۆڵی خاوین بردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ر كرد .