نیشانەكانی هەوكردنی لەوزەتێن و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر



ته‌ندروستی‌ - 

له‌ ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كاندا گرفتی هه‌وكردنی له‌وزه‌تێن دروست ده‌بێت، ئه‌مانه‌ش نیشانه‌ باوه‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته‌ن:

1- هەڵئاوسانی لەوزەتێن و دەركەوتنی پەڵەی سپی و زەرد لەسەر لەوزەتێنەكان.
2- ئاستەنگی لە قوتدانی خواردن و بۆنی ناخۆشی دەم.
3- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و تەنگە نەفەسی.
4- گۆڕانكاریی لەدەنگ بەهۆی هەوكردنی لەوزەتێنەكان.
5- هەڵئاوسانی لیمفە گرێكان بەتایبەت لە ناوچەی مل و قوڕگ.

چارەسەركردنی هەوكردنی لەوزەتێن:

- چارەسەركردن لە ماڵەوە: كەسی توشبوو دەتوانێت خۆی چارەسەر بكات لەماڵەوە ئەویش بەپشوودان و خواردنەوەی شلەمەنی زۆر ، غەرغەرەكردن بەئاوی گەرم و خوێ‌ و دوركەوتنەوە لە شوێنی تەپ و تۆزاوی و جگەرەكێشان.

- بەكارهێنانی ئەنتی بایوتیك: ئەوەش لەكاتێكدا بەكاردێت كە هەوكردنەكە بەهۆی بەكتریاوە بێت و بەپێی رێنمای پزیشك دەبێت.

- نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێن: بۆ ئەو نەخۆشانە دەكرێت كەهەوكردنی زۆر و دووبارەیان هەیە و لەلایەن پزیشكی پسپۆرەوە بڕیاری لێ‌ دەدرێت.

ئا:ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



PM:03:11:03/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 9509 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌