ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی كۆڵۆمبیا له نیویۆرك ئه‌نجامدرا تیایدا هاتووه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی گرفتی كه‌مخه‌ویان هه‌یه مه‌ترسی توشبونیان به به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاتر ده‌بێت.
پسپۆڕان ده‌ڵێن هه‌ندێكجار ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئافره‌ت 7 بۆ 9 كاتژمێریش بخه‌وێت ئه‌وه ڕه‌نگه هه‌ر گرفتی كه‌مخه‌وی هه‌بێت و ئافره‌تان زیاتر له پیاوان كێشه‌ی كه‌مخه‌ویان ده‌بێت و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان دروست ده‌كات.
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه په‌ستانی خوێنی زیاتر له 100 پێوانه‌تكرا كه به‌ژداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یان كردبوو به زانینی كاتی نوستیان و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی گرفتی كه‌مخه‌ویان هه‌بوو ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی ده‌مار و دڵ زۆر زیاتر بوو له‌چاو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی وه‌ك پێویست ده‌خه‌ون و گرفتی كه‌مخه‌ویان نییه.
چه‌ندین گرفت هه‌یه ده‌بێته هۆی كه‌مخه‌وی له‌وانه‌ش كاركردن بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی زۆر و نائارامی باری ده‌رونی و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و سێ به‌شی كه‌سه پێگه‌یشتوه‌كان وه‌ك پێویست ناخه‌ون و ئه‌مه له‌كاتێكدا دێت نوستن وه‌ك پێویست یارمه‌تی نوێ بوونه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش و مێشك ده‌دات.