پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی پاڵ پشتی كردن و پشتگیریكردنی تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه سه‌ركه‌وتوون بۆ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان ، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 1 ته‌مووزی 2018 به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری سكرتێر و ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه چاوی كه‌وت به ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی یانه به‌خێر هاتنی تیپه‌كه‌ی كردوو ده‌ست خۆشی خۆی ئاراسته‌ی ته‌واوی تیپه‌كه كرد كه توانیان بۆ ئه‌و قۆناغه گرنگه سه‌ربكه‌ون هیواشی خواست له‌و قۆناغه‌دا ئاستێكی به‌رز بنوێنن و به ئه‌نجامی گونجا و شایسته له شاری زاخۆ وه بگه‌ڕێنه‌وه .
دواتر سكرتێری یانه له وته‌یه‌كدا باسی ڕۆڵی تیپه‌كه‌ی كرد بۆ پێگه‌یاندنی یاریزانان بۆ ئاسته‌كانی لاوان و پێشكه‌وتوان و پاڵپشتی خۆی و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه .
له كۆتایشدا ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی جێگری سه‌رۆكی یانه و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌یانی كرد كه به‌رده‌وام به‌ده‌م تیپه‌كانی تۆپی پێی یانه‌وه ده‌چن .