تهندروستی -
تامێسك نەخۆشی یەکی ڤایرۆسیەو لە ڕێگای ڤایرۆسی ناوبراو پەیدادەبێت، کە دوو جۆری ھەیە HSV و HSV دکتۆر
زانا محمد عباس پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست لهڕێی ئهم بابهتهوه نیشانهكانی توشبوون به تامێسك و چارهسهرهكان دهخاته ڕوو.
نیشانەکانی تامێسك بریتیه له دروستبوونی کۆمەڵێک بڵقی بچکۆلەی وورد کە چواردەوروژێرەکەی سوور ھەڵدەگەڕێ ولە سەر پێست یان لە ناوپۆشی دەم و ئەندامی زاووزێ دەردەکەوێت.
ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی بەرکەوتن بە برینەکە یان پێش دەرکەوتنی نیشانەکان دەگوێزرێتەوە، جۆری سەرەتایی لەم ڤایرۆسە زیاتر تووشی مناڵ و گەنج دەبێت کە زۆربەی جار بێ نیشانەیە، بەڵام ھەندێ جار تا لێھاتن و ئاوسانی لیمفەگرێ کان و ھەست کردن بە ماندوێتی لەگەڵ دەبێت.
ئەو جۆرەشی کە چەندین جار سەر ھەڵدەداتەوە، زیاتر لە کەسانی پێگەیشتودا ڕوو دەدات و پێش وەخت کەسەکەھەست بە مێروولە کردن و خوران و ئازار دەکات لە شوێنەکەدا.
ئەو ھۆکارانەی کە ھاندەرن بۆ سەرھەڵدانەوەی فایرۆسەکە بریتین لە: تا ، زۆر بەرکەوتن بە ھەتاو، برینداربوون، سووڕی مانگانە لە خانماندا، سترێس لە گەڵ ھەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی ھەناسە.
دەست نیشان کردنی نەخۆشی یەکە:
لە ڕێگەی پشکنینی جێگەیی لە لایەن پزیشکی تایبەتمەندەوە، ھەروەھا چەند پشکنینێکی تاقیگەییش ھەیە ئەگەر پێویست بکات.
چارەسەر:
بە پێی جۆری ڤایرۆسەکە دەگۆڕرێت، ھەروەھا دەرمانی تایبەت ھەیە کە بەشێوەی کرێم یان حەب دەدرێت بە نەخۆش،لەگەڵ ئەمانەشدا ڕێگرتن لەو ھۆکارانەی کە لە سەرەوە باس کران گرنگی خۆی ھەیە لە چارەسەریدا.