چه‌ند ڕێنماییه‌ك له‌سه‌ر فریاگوزاری سوتان



ته‌ندروستی‌ - 

سوتان یه‌كێكه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ی‌ هه‌موو كه‌سێك ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ دوچاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ببێته‌وه‌ و باشتر وایه‌ هه‌ركه‌سێك ئه‌م زانیاریانه‌ی‌ له‌سه‌ر فریاگوزاری سوتان بزانیت.

1- سووتاندن بووه‌ستێنه‌‌و سووتاو له‌سه‌رچاوه‌ی سوتێنه‌ره‌وه‌ دور بخه‌ره‌وه‌.

2- سووتاوییه‌كه‌ سارد بكه‌ره‌وه‌، بڕێكی زۆر ئاوی سارد به‌كاربهێنه‌ بۆ سارد كردنه‌وه‌ی سووتاوییه‌كه‌، سه‌هۆڵ به‌كار مه‌هێنه‌ مه‌گه‌ر بۆ برینێكی ڕووكه‌شی بچوك نه‌بێت، چونكه‌ هیچ گه‌رمی تیا ناهێڵێت، یان بۆ (ده‌م‌و چاو) په‌ڕۆییه‌كی پاك ته‌ڕ بكه‌و بیخه‌ره‌ سه‌ر برینه‌كه‌‌و به‌رده‌وام ته‌ڕی بكه‌.

3- سووتاوییه‌كه‌ به‌په‌ڕۆیه‌كی پاك داپۆشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی برینه‌كه‌‌و پیس نه‌بونی،"به‌هێواشی بیپێچه‌".

4-تلۆق مه‌ته‌قێنه‌، هه‌رگیز تلۆقی سووتاوی مه‌ته‌قێنه‌. ئه‌گه‌ر تلۆقێكی ته‌قیوت به‌دی كرد كه‌ گه‌وره‌یه‌، ناره‌حه‌ت بوو به‌جۆرێك كه‌ پێویست به‌به‌كارهێنانی مه‌لهه‌م بكات، ئه‌وا ناوچه‌ سووتاوه‌كه‌ به‌ئاوو سابون بشۆ‌و پاك ڕایبگره‌‌و ئه‌نتی بایۆتیكی بۆ به‌كاربهێنه‌.

5- ناوچه‌ سووتاوه‌كه‌ به‌رز بكه‌ره‌وه‌ تا ئاستی زیاتر له‌دڵ.


PM:01:16:29/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 8203 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌