سەردێری هەواڵ
كوڕ و كچه‌ لاوه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ كوردستانن ڤیدیۆ - بێ ئه‌وه‌ی‌ قاچیان به‌ر تۆپ كه‌وێت بوونه‌ خاوه‌نی‌ گۆڵ شه‌تڕه‌نج زانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ بوون - جامی‌ یه‌كه‌می‌ پێشكه‌ش كرا پاڵه‌وانێتی‌ تیروكه‌وانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان له‌سه‌ر ئاستی‌ كچان و كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌نه‌سی‌ پێشمه‌رگه‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ده‌ست هێنا فه‌رمی‌.. فرانك ریبیری‌ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو واژووكرد له‌سه‌ر ئاستی‌ تیمیش لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ عێراق بوون ئه‌نجامی‌ یارییه‌كه‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ یه‌كسان بوون كۆتایی‌ هات ئه‌حمه‌د جه‌زایی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ عێراق بوو كه‌مپه‌ ئاماده‌كارییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق به‌رده‌وامه‌

ئه‌و شه‌وه‌ی به‌لای‌ منه‌وه‌ مۆندیال ده‌ستی پێكرد!




زاگرۆس نانه‌كه‌لی

ستوون و ره‌خنه‌و نووسینه‌كانم بڕای بڕای دژی هیچ بۆچوون و كه‌سێك نه‌بووه‌، ماستاو و پیاهه‌ڵدانیش به‌هه‌مان شێوه‌، چونكه‌ ره‌خنه‌ی وه‌رزشی بۆ بنیادنان و نوێ بوونه‌وه‌ و به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌، نه‌ك رق و كینه‌ و دڵ ره‌شی، له‌هه‌مانكاتدا به‌ندی گۆرانیش نییه‌ به‌سه‌ر كه‌سدا بیڵێیت!.

ئه‌و باوه‌ڕه‌ كلاسیكه‌شم نییه‌،پێشووتر هه‌رچی ره‌خنه‌ی هه‌بوو ئه‌و قسه‌ی ده‌كرد، (كورد زیندوو كوژی مردوو په‌رسته‌)!، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ باسی ده‌كه‌م ئێستا له‌ ژیانه‌ و پاڵه‌وانیشه‌، نایناسم، به‌س خوێنمان یه‌كه‌، دڵ و هه‌ستمان یه‌كه‌، ئه‌و وه‌كو من و تۆ كورده‌، ئه‌و بۆ بوونی خۆی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌(12) ساڵی دێیه‌كه‌ی جێدێڵێت و روو له‌پیشه‌گه‌ریی ده‌كات،له‌به‌رده‌م پارك و مزگه‌وت و یانه‌كان له‌بێ شوێنی ده‌خه‌وێ، شه‌قام و ئۆتۆمبیل پاك ده‌كاته‌وه‌، پیتزا ئاماده‌ ده‌كات،مه‌رگه‌سات و ناخۆشترین ژیان ده‌گوزه‌رێنێ، شوێنی خه‌وتن و كاركردن و حه‌وانه‌ی نه‌بووه‌، ئه‌وانه‌ی هه‌موو قبوڵ بوو له‌پێناو ئه‌وه‌ی‌ بڵێ من كوردم و وه‌رزش ده‌كه‌م و به‌ره‌و لووتكه‌ هه‌ڵده‌كشێم،ئه‌و له‌دێیه‌كه‌ی خۆیان شوانكاره‌ بوو،یاری كێله‌ به‌ردانێی ده‌كرد،به‌ره‌و مۆندیال سه‌ركه‌وت.

هه‌واداران و لایه‌نگرانی هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیال، هه‌رچی یه‌كه‌م رۆژ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی یاری هه‌بوایه‌، له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ینووسی (ئه‌مڕۆ مۆندیال ده‌ست پێده‌كات)، له‌لای من شه‌وی 25 له‌سه‌ر 26-6-2018 مۆندیال ده‌ستی پێكرد، چونكه‌ئه‌مشه‌وه‌ رۆشنای چاوه‌كانم به‌ كوردێكی پڵنگ و دلێر و كۆڵنه‌ده‌ر و چووست و چالاك و زرینگ و ژیر و روح سووك و مه‌رد كه‌وت،له‌م یارییه‌دا هه‌موو بیر و هه‌ست و سۆز و گیانی وه‌رزشی و بڕوا و توانام له‌پێناو بینینی شوانكاره‌یه‌ك بوو كه‌ بۆمن و نه‌ته‌وه‌كه‌م جێگای شانازی‌ و سه‌رسوڕمان بوو، توانی جه‌ربه‌زه‌ و زه‌به‌لاحی و خۆ به‌زلزانی ئه‌ستێره‌كی گه‌وره‌ی مۆندیال له‌گۆڵ تۆماركردن به‌لێدانی سزا بوه‌ستێنێ!، ئه‌م قاره‌مانه‌ عه‌لیڕه‌زا بیرانوند-ی‌ گۆڵچی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئێران بوو، دڵنیام گه‌ر به‌خه‌ونیش بێت هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان له‌مۆندیال یاری هه‌بوایه‌ ئه‌وتاكه‌ گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بوو، چونكه‌ هه‌رزه‌كارێكی شوانكاره‌ له‌ دێیه‌كه‌ی خۆیان به‌رپه‌رچی خانه‌واده‌ و ژیان ده‌داته‌وه‌ له‌كێله‌ به‌ردانێ به‌ره‌و مۆندیال هه‌ڵده‌كشێ،بۆیه‌ لای من ئه‌مشه‌وه‌ مۆندیال ده‌ستی پێكرد.





PM:03:30:27/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 603 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌