ماملێ و مۆندیال و میسی!!!.



زاگرۆس نانەكەلی

دەكرێ خوێنەر بپرسێ  مانشێتی ئەم ستوونە لەچیەوە هاتووە،پاشان بۆ یەكەمجار ماملێ دواتر مۆندیال وپاشان میسی،هەروەها مافی خۆیانە،ئەمانە چ پەبوەندییان بەیەكەوە هەیە؟ ماملێ گۆرانی بێژێكی ناوداری كورد و مۆندیال جۆل ریمیەی فەڕەنسی دایمەزراندووە ومیسی خەڵكی ئەرژەنتینە،وابزانم هیچیان بۆ یەكتری نابن!،سەرەتا ماملێم دانا چونكە ساڵی 1925 لە شاری مەهابادی جەرگەیی لەدایكبووە،مۆندیالیش لە ساڵی 1930 دامەزراوە،میسی یش لە ساڵی 1987 لەدایكبووە،من حەقی كەس ناخۆم ،ئەمە یاسای ژیانە.

دەگێڕنەوە جارێك ماملێی كۆچكردوو لە تاران داوەتی دەوڵەمەندێكی زەبەلاح دەبێت،كە بەختی ماملێ ئەم دەوڵەمەندە كوردە وعەشقی دەنگی ماملێ یە،ماملێ ئاهەنگێكی بۆ ساز دەكات،هەموو دەوڵەمەندەكانی ئەو وڵاتەی كۆكردۆتەوە،پیاوە بزنسمانەكە لەناوەڕاستی ئاهەنگەكە ولەبەردەم هەموو میوانان بە ماملێ دەڵێ:گۆرانیەك لەسەر من بڵێ!،ماملێ زۆر بەجوانی سەیری دەكات و بەبێ دوو دڵی پێی دەڵێ (.....بخۆ!!)!،ئیدی خەڵكی ئاهەنگەكە هەست دەكەن ئەو دەوڵەمەندە ماملێ لەناو دەبات،دەوڵەمەندەكە لەناو خەڵك هەڵدەستێتەوە  دێتە لای ماملێ لەبەر دەمی چۆكدا دەدات بە مامڵێ دەڵێ: ئینجا لەجاران  زیاتر خۆشم دەوێی!.

كاتی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی روسیا بوو  ئەرژەنتین ومیسی وەزعیان شڕ بوو،پۆتنینی سەرۆكی روسیا گوتی: مۆندیال بەبێ میسی بەرێوە ناچێت،عەجایب ئەوە كوی زانی،بەهەرحاڵ لەم رۆژانەی دوای بڕیاربوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین یارییەكی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسڕائیل بكات وئینجا هەڵبژاردەی ئەرژەنتین راستەوخۆ  بەرەو رووسیا بڕوات،یارییەكەكێشەی سیاسی تێكەوت ونەكرا،تا ئێرە ئاساییە،بەڵام ئەوەی سەیر وجیگای هەڵوەستەیە،سەرۆك كۆماری ئەرژەنتین دەڵێ من ناتوانم دەستكاری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و بڕیارەكانی میسی بم!،هەڵویستی ماملێ مان بینی،هزر و بیركردنەوەی دیموكراسی میسی و سەرۆكی ئەرژەنتین بەهەمان شێوە كە ناتوانێ تێكەڵ بڕیارەكانی میسی بێت،چونكە ئەمە بێ دەسەڵاتی و ترس نیە،بەڵكو عەقلی دیموكراسی سەردەمە لەنێو كۆمەڵگا ئەو وڵاتە گەشەی بۆ بواری وەرزشیش كردووە.

با لە كۆتایی فێری چەند وانەیەك بین تا لە ژیان ماوین كاری پێبكەین وسوودی بۆ خۆمان ونەتەوەكەمان هەبێت، زۆر گرنگە مرۆڤـ خاوەن كەسایەتی خۆی بێت،جا هەژار یان دەوڵەمەند، بەرپرس یان بەتاڵ،دیموكراسی لە گرنگەكانی ژیانە گەر بوونی هەبێت،بەڵێ كەسایەتی ودیموكراسی دوو هۆكارن مرۆڤەكان كایەكانی وڵات بەرەو لووتكە دەبەن.


PM:04:55:26/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 2032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌