دوو خێراترین یاریزان و داوەر كە كارتی سووریان پێدراوە و بەكاریان هێناوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 
 
زاگرۆس نانەكەلی...

مۆندیالی 1930 لە ئۆرگوای تاكو ئێستای مۆندیالی رووسیای 2018 چەندین ژمارەی پێوانەی وئامار وداتا ویاری وكێشە و دیمەنی نەخوازراو دیاردەی نەشیاو و دیمەنی سەیر وسەمەرە و گۆڵی جوان وكارەسات و فێڵ و هەڵەی كوشندە و كاتە خۆشەكان و ناخۆشەكانی كردۆتە ملوانكەی مرواری وپڕ نەخشانی پەلكەزێرێنە،ئومێدی دیدەی بینەران وگوێچكەی بیسەران و سۆمای خوێنەرانی بۆ خۆی تەنیوە،مۆندیال ئەمڕۆ بۆتە ڤیستیڤاڵ و دیاردە و كۆبوونەوەی گەلانی جیهان و سۆنگەی یەكتر ناسین وخۆشەوبیستی و بزنسمان و پەیوەندی نێودەوڵەتی و كار و هێمای ئاشتی،مۆندیال پێوویستە هەمومان بەشداربین،بۆ ئەوەی بتوانین لە ئایندە ئێمەش هەبین وبوونمان هەبێت،ئەمجارەیان باس لەكارتە سوورە یەكەمەكان دەكەین وچیرۆكی وەرگتنی كارتەكان وژیاننامەی یاریزانەخاوەن كارتە سوورە یەكەمەكان دەكین،هەروەها باس لەیەكەم ودووەم داوەر دەكەین كە خاوەن خێراترین بەكار خێنانی كارتی سوورن،لەگەڵ ژیاننامەی ئەم دوو داوەرە.

خوسیە ئەلبەرتۆ باتیستا خاوەنی خێراترین كارتی سوور

خوسیە ئەلبەرت باتیستا لەرێكەوتی 6/3/1962 لە ئۆرگوای لەدایكبووە،لەهێلی بەرگری هەڵبژاردەی ئۆرگوای لەمۆندیالی 1986 لەمەكسیك یاری دەكرد،خوسیە یاتیستا لە چركەی (56) كارتی سووری وەرگرت و بووە خاوەن خێراتری كارتی سوور لە مۆندیالی 1930 تا مۆندیالی ئێستای رووسیای 2018،یارییەكی ئیسكۆتلەندا و ئۆرگوای ئەوكات بە ئەنجامی (0-0) بەكۆتا هات،هەردوو هەڵبژاردەكەش لە كۆمەڵەی پێنجەم بوون كە هەڵبژاردەكانی (ئەڵمانیا و دانیمارك وئۆرگوای وئیسكۆتلەندا) بوون.

كارلۆس ئەلبرتۆ  شانشێز خاوەن دووەم خێراترین كارتی سوور

كارلۆس شانشێز لەرێكەوتی 6/2/1986لە كۆلۆمبیا لەدایكبووە،پێشتر بۆ یانەی ڤالنسیانی فەڕەنسی ئیسپانیۆلی ئیسپانیا یاریكردووە،ئێستا یاریزانی هەڵبژاردەی كۆلۆمبیا ویانەی فیورنتینای ئیتاڵیە بەڵام بەخواستن لەیانەی ئیسپانیۆل یاری دەكات،ئەو وەك كاپتنی كۆلۆمبیا لەهێلی ناوەراست یاریدەكات،كارلۆس لەیاری یەكەمیان لە كۆمەڵەی هەشتی مۆندیالی 2018 رووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە رێكەوتی 19/6/2018 لەیاری یەكەم رووبەڕووی هەڵبژاردەی ژاپۆن بوونەوە،لە (2:56) خولەكی دوو  و پەنجا وشەش چركە دوای ئەوەی تۆپەكەی بەدەستگرت وداوەری یارییەكە بە كارتی سوور دەریكرد لە یارییەكە وكارلۆس بەم كارتە سوورە بووە خاوەن دووەم خێراترین كارتی سوور لە مۆندیالەكان دوای یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆرگوای خوسیە ئەلبەرتۆ باتیستا كە لەمۆندیالی مەكسیكی 1986 لە چركە (56) بەكارتی سوور دەركرا.

جویل كینیۆ داوەری خاوەن خێراترین كارتی سوور 

جویل كینیۆی داوەری تۆپی پێ لە رێكەوتی 11/7/1950 لەپاریسی پایتەختی فەڕەنسا لەدایكبووە،جویل كینیۆ هەشت یاری لەمۆندیال بەرێوە بردووە،یەك یاری لە مۆندیال 1986 مەكسیك لە كۆمەڵەی پێنجەم یاری نێوان ئیسكۆتلەندا و ئۆرگوای لەرێكەوتی 13/6/1986بوو،كاتێك یاریزانی ئۆرگوای لە (56) چركەی یەكەمی یارییەكە بەكارتی سوور دەركرد و داوەری تۆپی پێ جویل كینیۆ بووە خاوەنی خێراترین  بەكارهێنانی كارتی سوور تا ئێستای مۆندیالی رووسیای 2018،هەروەها سێ یاری لە مۆندیالی ئیتاڵیای 1990 بەرێوەی یردووە و چواریاری لە مۆندیالی 1994ی ئەمریكا بەرێوە بردووە،كینیۆ تا ئێستا هیچ داوەرێك ژمارەی پێوانیەكەی ئەوەی لە خێرای بەكارهێنانی كارتی سوور نەشكاندووە،تەنها ئەمڕۆ لە یاری نێوان كۆڵۆمبیا وژاپۆن ولە كۆمەڵەی هەشت داوەری سلۆڤینا ( دامیر سكومیتا) لە (2:56)  خولەكی سەرەتای یارییەكە یاریزانی هێلی ناوەڕاست و وكاپتنی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیای بەكارتی سوور دەركرد، دامیر سكومیتاش بووە خاوەن دوووەمین خێراترین داوەر كە كارتی سوور لە مۆندیالەكان بەكاربێنێت.

دامیر سكومینا

داوەری یاری نێوان كۆلۆمبیا و ژاپۆن لە مۆندیالی رووسیای 2018 دامیر سكومینا لەرێكەوتی 5/8/1976 لە سلۆڤینیای ئێستا و چیكۆسڵۆڤاكیای پێشوو لەدایكبووە،باشترین یاری وەكو داوەر بەرێوەی بردبێت یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل وكامیرۆن بوو لە كۆلۆمپیادی پەكینی 2008،دامیر سكومینا ئەمڕۆ سێ شەممە رێكەوتی 19/6/2018 لەیاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا وژاپۆن بووە داوەری خاوەن دووەم خێراترین بەكار هێنانی كارتی سوور،كاتێك لە خولەكی (2:56) چركە رووبەڕووی یاریزانی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا (كارلۆس شانشێز) ی كردەوە.


AM:10:22:25/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 1962 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌