پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق پاڵه‌وانێتی قۆناغی یه‌كه‌می شه‌تڕه‌نج زانانی یانه‌كانی عێراقی بۆ ئاسته‌كانی ته‌مه‌ن 6 تا 14 ساڵ ئه‌نجام دا .
پاڵه‌وانێتیه‌كه له ڕۆژی 22 تا 24 / 6 / 2018 ی خایاندوو دوایی كێبڕكێی یاریزانانی به‌شداری ئاریا له‌تیف نه‌جیب یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و بۆ ئاستی 12 ساڵ توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و محه‌مه‌د هێمن له پله‌ی ڕیزبه‌ندی یاریزانان هات له هه‌مان یانه و گه‌یشتنه یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتیه‌كه .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندو ووتی ، پێكهاته‌ی یاریزانانی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێَشمه‌رگه پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه بۆ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه نێو خۆی و ده‌ره‌كییه‌كان و یاریزانانمان خۆش به‌ختانه توانیان به ئاستی به‌رز ببینرێن ، ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌یانه‌وێت له قۆناغه‌كانی داهاتووش ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .