پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای به‌شدار له جامی جیهانی ڕوسیا توانی به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به 6-1 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی په‌نه‌ما به‌ڕێته‌وه .
له‌و یاریه‌دا هاریی كینی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را توانی به سێ گۆڵ له خوله‌كه‌كانی ( 22 ، 46 ، 62 ) هاتریك له یاریه‌كه تۆمار بكات ، ئه‌مه‌و هه‌ریه‌ك له جون ستونز به دوو گۆڵ و جیسی لینغارد به گۆڵێك ته‌واوكاری گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رایان تۆمار كردوو له‌به‌رامبه‌ریشدا فیلیپی بالوی تاكه گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی په‌نه‌ما تۆمار كرد .
فۆتۆكان : REUTERS