پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی كۆریایی جنوبی و مه‌كسیك به یاریه‌كی به‌هێز و پڕ هێرش بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یه‌كدی به یه‌ك گه‌یشتن و سه‌رئه‌نجامیش هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك توانی دووه‌م سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌ڵبژارده‌ی كۆریاشی توشی شكست كرد .
له‌و یاریه‌دا و له خوله‌كی 26 یاریزان كارلو ڤێلا به لێدانی په‌نالتی گۆڵی یه‌كه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك تۆمار كردوو دووه‌م گۆڵیش له ڕێگه‌ی یاریزان تشیشاریتوو له خوله‌كی 66 تۆمار كرا .
ئه‌مه‌و له درێژه‌ی یاریه‌كه و له خوله‌كی 3 ی كاتی زیاتكراوی كۆتایی یاریه‌كه سون هیونغ مین تاكه گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كۆریا تۆمار كردوو ئه‌نجامیش به 2-1 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی مه‌كسیك به كۆتاهات .
فۆتۆكان : REUTERS