پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆذى شه‌ممه 2018/6/23 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و چه‌ند بریاری راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- ئاگاداری كۆتایی بۆ یانه‌ی برایه‌تی، كه پێویسته به نـووسراوی فه‌رمی داوای لێبوردن له یه‌كێتییه‌كه‌مان بكات، بە پێچەوانەوە لە کۆبوونەوەی داهاتوو، یەکێتییەکەمان سەرپشکە لە هەر بڕیارێک بەرامبەر یانەی برایەتی دەیدات و خۆشیان بەرپرسیار دەبن، ئه‌مه‌یش به هۆی ئاماده‌نه‌بوونیان له مه‌راسیمی رێزلێنانی خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2017/2018 له شاری دهۆك، سه‌رباری ئاماده‌كردنی ته‌واوی پێداویستی میوانداریی كردنی یانه‌ی برایه‌تی، به‌ڵام به‌بێ هۆ و به‌بێ ئاگاداری یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌نه‌بوون.
2- سه‌رجه‌م یارییه‌كانی قۆناخی كۆتایی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، له رۆژی سێشه‌ممه 2018/7/3 له شاری زاخۆ به به‌شداری یانه‌كانی (زاخۆ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر)، ئه‌نجام ده‌درێت.
3- یاری كۆتایی خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان له رۆژی شه‌ممه 2018/6/30 له یاریگه‌ی رزگاری له كاتژمێر 4:30 ـی ئێواره، له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی (ئاسۆ و رزگاری) ئه‌نجام ده‌درێت.
4- یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكانی كوردستان بۆ ئاستی لاوان، له رۆژی چوارشه‌ممه 2018/7/25 له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت.
5- یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكانی كوردستان بۆ یاری فوتساڵی كچان، رۆژی یه‌كشه‌ممه 2018/8/5 له شاری دهۆك ئه‌نجام ده‌درێت.
6- یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان، له رۆژی یه‌كشه‌ممه 2018/8/12 له شاری هه‌ولێر - شەقڵاوە ئه‌نجام ده‌درێت.
7- یارییه‌كانی قۆناخی كۆتایی خولی قوتابخانه‌كانی تۆپی پێی كوردستان، له رۆژی هه‌ینی 2018/7/20 له هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت، تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون به‌مشێوه‌ی خواره‌وه:
* گرووپی یه‌كه‌م هه‌ولێر: (یانه‌ی كه‌یوان، یانه‌ی نیشتیمان، یانه‌ی گاره، یانه‌ی زانكۆی جیهان، ناوه‌ندی به‌حركه، یانه‌ی رانیه و ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ).
* گرووپی دووه‌م سلێمانی: (یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، یانه‌ی ئاشتی، یانه‌ی خاك، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ناوه‌ندی ده‌ربه‌ندیخان و یانه‌ی په‌یام).
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان