پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی بوون به پاڵه‌وان ، له پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق و به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه و پله‌كانی یه‌كه‌م له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ، تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه‌وه شاری سلێمانی .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 23 / 6 / 2018 و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه شاندی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه‌وه شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن شێرزاد محه‌مه‌د سكرێتری یانه‌ی پێشمه‌رگه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه و ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیپی كاراتێی یانه‌كه پێشوازی كران و به چه‌پكه گوڵ ستایشی ئه‌نجام و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پاڵه‌وانانی پێشمه‌رگه كرا.
فۆتۆ : ئارام مه‌ولود