پێشمه‌رگه سپۆرت -
فیدراسیۆنی كاراتێی عێراق پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراقی له شاری به‌غداد ئه‌نجام دا‌و پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌ێزه‌ش بۆ كوڕانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو .
ڕۆژی هه‌ینی 22 / 6 / 2018 ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی یاریه به‌هێزه‌كانی و له‌سه‌ر ئاستی تیم ، تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و له‌سه‌ر ئاستی تاك ئه‌نجامی یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌م شێوه‌یه بوو .
كۆمیته پله‌كانی یه‌كه‌م :
ڕابه‌ر مه‌ولود -75
-84 شڤان عوسمان
+84 سامان فایه‌ق
كاتا :
شاهین ته‌ها دووه‌م
كۆمیته پله‌ی دووه‌م :
-84 كۆمیته محمه‌د عوسام
كۆمیته پله‌ی سێهه‌م :
شاكار محه‌مه‌د
هه‌ڵۆ غه‌ریب
به‌و ئه‌نجامانه‌ش تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنن و زۆرترین یاریزانی پێشمه‌رگه‌ش توانیان بگه‌نه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق كه بریتین له یاریزانان ( ڕابه‌ر مه‌ولود ، شڤان عوسمان و سامان فایه‌ق ) .
ئه‌مه‌و بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له مانگی 7 ی 2018 به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێی ولاَتانی ئاسیا بكات كه بڕیاره یاریه‌كانی له ولاَتی ئوردوون به‌ڕێوه بچێت .