پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌رجه‌نتین و كرواتیا دووه‌م یاریان له جامی جیهانی 2018 ی ولاَتی ڕوسیا ئه‌نجام دا و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین توشی شكستێكی قورس هات.
له‌سه‌ر یاریگه‌ی نیجی نوفغورود و به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی بێ وێنه‌ی وه‌رزشی و هانده‌رانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده ئه‌و یاریه ده‌ستی پێكردوو تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا توانیان به ئه‌نجامی 3 گۆڵی خاوێن بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا له خوله‌كه‌كانی 53 و 80 و 91 و له ڕێگه‌ی یاریزانان ( ئه‌نتی ڕیبیتش و لوكا مودریتیش و ئیڤان ڕاكیتیتش ) تۆمار كران و به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا توانی بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخ به‌ده‌ست بهێنێت .
فۆتۆكان : REUTERS