پێشمه‌رگه سپۆرت -
له ژێر چاودێری ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به‌سه‌رپه‌رشتی ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه‌مپێكی مه‌شقی ده‌ست پێكرد .
كه‌مپه‌كه ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و مه‌شقه‌كانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بێت و ئامانج له كردنه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه‌ش ئاماده‌كاری زیاتره بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان .
جێگه‌ی باسه تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی پله نایابی یانه‌كانی كوردستان توانی به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بگاته یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین .