پێشمه‌رگه سپۆرت -
له‌سه‌ر یاریگه‌ی سامارا ئه‌رینا و له درێژه‌ی یاریه‌كانی مۆندیالی 2018 ی ولاَتی ڕوسیا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی دانیمارك و ئوستورالیا به یه‌ك گه‌یشتن .
له‌و یاریه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه هه‌رڵبژارده‌ی دانیمارك توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و له خوله‌كی 7 و له ڕێگه‌ی یاریزان كریستیان ئه‌ریكسن گۆڵی یه‌كه‌میان تۆمار كرد ، ئه‌مه و له درێژه‌ی یاریه‌كه‌دا و به‌هۆی فشاره‌كانی یاریزانانی ئوستورالیا و له خوله‌كی 38 ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئوستورالییه‌كان هه‌ژمار كردوو یاریزان میلی یدیناك توانی گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئوستورالیا تۆمار بكات و ئه‌نجام تا كۆتایی به‌و شێوه‌یه مایه‌وه .