پێشمه‌رگه سپۆرت -
له‌سه‌ر یاریگه‌ی لۆجنیكی و له دووه‌م یاری خۆیاندا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی پرتوگال و مه‌غریب ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه .
له‌و یاریه‌دا كه به ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار هانده‌ر و كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 20 / 6 / 2018 به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز هه‌ڵبژارده‌ی‌ی پرتوگال توانی به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی 4 دا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی تۆمار كردوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له گێمی دووه‌م ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب باشتر ده‌بینراو چه‌ندان هه‌لی گۆڵیان له‌ده‌ست دا به‌لاَم ئه‌نجامی كۆتایی له‌به‌رژه‌وه‌ندی پرتوگال به كۆتاهات و به‌و ئه‌نجامه‌ش توانیان 3 خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن .
وێنه‌كان : REUTERS