پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق كه‌مپه ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌شداری له خول و پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كی و جیهانییه‌كان ده‌ست پێده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به هاوكاری یانه‌ی پێشمه‌رگه و له شاری سلێمانی كه‌مپێكی مه‌شقی ئه‌نجام ده‌دات .
له‌و باره‌یه‌وه زه‌رده‌شت ڕه‌فیق ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به نوسراوی فه‌رمی ئاگاداری كردوین كه كه‌مپه‌كه‌یان له شاری سلێمانی ده‌بێت و به هاوكاری یانه‌ی پێشمه‌رگه و بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ له‌سه‌ر یاریگه‌كانی ڕاپه‌ڕینی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه و یاریگه‌ی زانكۆی سلێمانی مه‌شقه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت .
زه‌رده‌شت ووتیشی كه‌مپه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و پێشكه‌وتوان بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان و له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانی كچان ئاماده‌كاری ده‌بێت بۆ پاڵه‌وانێتی ئاسیا و له‌سه‌ر ئاستی لاوان ئاماده‌كاری ده‌بێت بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی جیهان كه بڕیاره یاریه‌كانی له به‌رواری 10 ته‌مووز تا 20 ته‌مووز و له ولاَتی فیله‌ندا به‌رده‌وام بێت .
هه‌روه‌ك ووتیشی له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ خولی ئاسیاوی كه له شاری جاكارتای ولاَتی ئه‌نده‌نوسیا به‌ڕێوه ده‌چێت .
زه‌رده‌شتی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه 20 یاریزان به‌شداری له‌و كه‌مپه ده‌كه‌ن و 10 یاریزان له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوڕان و كچان ده‌بێت و 3 یاریزانی لاوی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زوو 7 یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتوو بۆ كوڕان و كچان ده‌بێت .
دواجار زه‌رده‌شت ڕه‌فیق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌و كه‌مپه‌دا پالاَوتن ئه‌نجام ده‌درێته‌وه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كه‌ین چه‌ند یاریزانێكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یاریزانی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه دیاری بكرێن .