پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا و یابان له سه‌ر یاریگه‌ی موردوفیا ئه‌رینا به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یاریه‌كی به‌هێز هه‌ڵبژارده‌ی یابان توانی بردنه‌وه به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ به ده‌ست بهێنێت .
له خوله‌كی 3 ی سه‌ره‌تایی یاریه‌كه‌دا كارلۆس سانشیز به كارتی سور و له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا دورخرایه‌وه و دواتر و له خوله‌كی 6 به لێدانی سزا شینجی كاغاوا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌ی یابان تۆمار كرد ، ئه‌مه‌و له درێژه‌ی یاریه‌كه‌دا و له خوله‌كی 39 خوان فرناندوكوینترۆ گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی بۆ كۆڵۆمبییه‌كان كردوو ئه‌و گێمه به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌ك به كۆتاهات .
له‌گێمی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی یابان فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا چڕ كرده‌وه و توانیان له خوله‌كی 73 و له ڕێگه‌ی یاریزان یویا ئوساكۆ گۆڵی دووه‌م تۆمار بكه‌ن و بردنه‌وه‌یان له یه‌كه‌م یاری مسۆگه‌ر كرد .