پێشمه‌رگه سپۆرت -
ته‌ها جه‌لالی ڕاهێنه‌ری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری كردن له خولێك ده‌چێته به‌غداد .
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، به‌شه‌كه‌مان ڕۆژ له دوایی ڕۆژ به‌ره‌و پێش ده‌چێت و ده‌مانه‌وێت باشتری بكه‌ین و ئاستی ڕاهێنه‌ران به‌ره‌و پێش ببه‌ین .
ئه‌سعه‌د ووتیشی به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی زانستی ڕاهێنه‌ران ته‌ها جه‌لال وه‌ك ڕاهێنه‌ری به‌شه‌كه‌مان له ڕۆژانی 22 تا 26 / 6 / 2018 به‌شداری خولێكی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كات كه یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و خوله‌كه‌ش له شاری به‌غداد ده‌بێت .