پێشمه‌رگه سپۆرت -
فیدراسییۆنی تۆپی پێی جیهان ( فیفا ) دوایی ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د شه‌ناوی گۆڵ پارێزی هه‌ڵبژارده‌ی میسری به باشترین یاریزانی یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوایی ده‌ست نیشان كرد له كاتی وه‌رگرتنی خه‌لاَته‌كه‌یدا شه‌ناوی خه‌لاَته‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتوو ڕه‌تی كرده‌وه به‌هۆی بوونی لۆگۆی كۆمپانیایه‌كی ماده كحولییه‌كان له‌سه‌ر خه‌لاَته‌كه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فیفا بڕیاری دا بۆ له‌مه‌ولا و بۆ ڕێز گرتن له شه‌ناوی و هه‌موو یاریزانێكی موسوڵمان هیچ لۆگۆیه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئاینی ئیسلام له‌سه‌ر خه‌لاَته‌كان دانه‌نێت .