پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یاریه‌كانی جامی جیهانی ڕوسیا و له سه‌ر یاریگه‌ی نیجنی نوفغورود و له پێنجه‌مین ڕۆژی یاریه‌كانی جامه‌كه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی سوید و كۆریا به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یاریه‌دا كه به یاریه‌كی به‌هێز تێپه‌ڕی گێمی یه‌كه‌م به‌هۆی به‌هێزی هێڵی به‌رگری هه‌ردوو تیم به‌بێ گۆڵ به كۆتاهات .
له گێمی دووه‌مدا فشاره‌كانی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سوید شپرزه‌ی بۆ یاریزانانی كۆریا دروست كرد تا له خوله‌كی 65 لێدانێكی سزا بۆ یاریزانانی سوید له‌لایه‌ن ناوبژیوان هه‌ژمار كرا‌و دوایی ئه‌وه‌ی یاریزان ئه‌ندریاس غرانكفیس ئه‌و لێدانه‌ی جێ به جێ كرد توانی سویدییه‌كان بكاته خاوه‌ن گۆڵی یه‌كه‌م و ئه‌نجامیش تا كۆتایی به‌و شێوه‌یه مایه‌وه و هه‌ڵبژارده‌ی سوید بونه خاوه‌ن یه‌كه‌م سێ خاڵ له مۆندیاله‌كه‌دا .
وێنه‌كان : REUTERS