پێشمه‌رگه سپۆرت -
له میانه‌ی یاریه‌كانی 21 هه‌مین جامی جیهانی 2018 ی ڕوسیا و بۆ یه‌كه‌م جاره تیپه زل هێزه‌كان له یاریه‌كانی یه‌كه‌میان دا له قۆناغی گروپه‌كان براوه نه‌بن ، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له یه‌كه‌م یاری خۆیدا و له‌م مۆندیاله‌دا به یه‌كسان بوون به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا هه‌وادارانی خۆی نیگه‌ران كرد ، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیش شه‌وی ڕابردوو نه‌یتوانی 3 خاڵی یاریه‌كه به‌رامبه‌ر سویسرا به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌ویش 1-1 هاوشێوه‌ی میسی و هاوڕێكانی ئه‌رجه‌نتین یه‌كسان بوو .
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و پاڵه‌وانی پێشوی جامی جیهانی 2014 له یه‌كه‌م یاری خۆیدا و به‌رامبه‌ر مه‌كسیك توشی شكست هات و ئه‌ركی تیپه‌كه بۆ یاریه‌كانی داهاتوو قورس‌تر بوو كه كه‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌م ئه‌نجامه‌ی نه‌ده‌كرد .
له‌و ئامارانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هه‌رسێ هه‌ڵبژارده یه‌كه‌م جاریانه له یاریه‌كانی مۆندیالدا نه‌توانن براوه ببن و سێ خاڵی یه‌كه‌مین یاری به‌ده‌ست بهێنن .
سه‌ر چاوه - ئیلی سپۆرت