ته‌ندروستی -
له باری ئاسایدا پله‌ی گه‌رمای جه‌سته 37 پله‌یه و ئه‌و كاته‌ی پله‌ی گه‌رما بگاته 38 ئه‌وه مانای وایه كه‌سه‌كه تای هه‌یه و تا ئه‌م ئاسته‌ش جه‌سته ئاساییه به‌ڵام كه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش مه‌ترسیدار ده‌بێت؟
ئه‌و كاته‌ی ڤایرۆسێك ده‌چێته جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ئه‌وه له‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌ی خۆی بۆ به‌رگری كردن پله‌ی گه‌رمای به‌رز ده‌بێته‌وه .
1- 37.2 بۆ 38 پله : تای ئاساییه و پێویست به ترس ناكات.
2- 38 بۆ 41 پله: مانای وایه تایه‌كی تونده و پێویست به وه‌رگرتنی ده‌رمان ده‌كات بۆ دابه‌زاندنی .
3- 41 بۆ 43 پله: له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر به چاره‌سه‌ری ده‌رمانی ماڵه‌وه پله‌ی گه‌رمای له‌ش دانه‌به‌زێت له ماوه‌ی 2 كاتژمێردا ئه‌وه باشتر وایه نه‌خۆش بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
4- 43 پله زیاتر: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بۆ ئه‌م پله‌یه ڕه‌نگه ببێته هۆی مردن و پێویسته ڕاسته‌وخۆ كه‌سه‌كه بچێته لای پزیشك.
كه‌ی پێویسته له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌شدا سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت:
1- ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمای له‌ش له 40 پله زیاتر بێت و به چاره‌سه‌ری ماڵه‌وه دانه‌به‌زێت.
2-به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بۆ 38.8 پله ئه‌گه‌ر نه‌خۆش زیاتر له 24 كاتژمێر به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه.
3-ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمای له‌ش 38.3 پله بێت بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژی ته‌واو.
4- ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمای له‌ش 37.7 پله بێت بۆ ماوه‌ی زیاتر له چوار ڕۆژ.