ته‌ندروستی -
چ کاتێک باشه شیرینی بخۆین؟ بۆ ئه‌وه‌ی تووشی باری که‌م-شه‌کری نه‌بین له خوێنماندا؟ خراپترین کات بۆ خواردنی شیرینی ئه‌و کاته‌یه که نانمان بۆ کاتێکی درێژ نه‌خواردبێت، ئه‌وکاته‌ش له‌شمان پڕۆتین و فایبه‌ری وه‌رگیراو له سه‌وزه و میوه‌کاندا وه‌رنه‌گرتووه.
له‌به‌رئه‌وه باشترین کات دوای وه‌رگرتنی ژه‌مه‌خۆراکێکی پڕ له پڕۆتین و سه‌وزه و ده‌نکۆڵه‌کانه وه‌ک به‌رهه‌می گه‌نم و جۆ، فایبه‌ره‌کانی ناو میوه و سه‌وزه و گه‌نم ده‌بێته هۆی خاوکردنه‌وه‌ی مژینی شه‌کر و هه‌روه‌ها پرۆتینیش وزه‌یه‌کی وزه‌یه‌کی له‌سه‌رخۆ-سووتاوو پێشکه‌ش ده‌کات که له‌شمان له که‌م شه‌کری ده‌پارێزێت.
هه‌روه‌ها ده‌بێت بزانین جۆری ئه‌و شیرینکارانه sweetener چین ده‌کرێنه ناو شیرینییه‌کانه‌وه ئه‌و جۆرانه‌ی که فره‌کتۆزیان زۆر تێدایه باش نین چونکه مرۆڤ زوو برسی ده‌کات و توانا و چالاکییه فیزیاوییه‌کانی که‌م ده‌کاته‌وه.
ئه‌م جۆره شیرینیانه ده‌بنه‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر بخۆین و خۆراک که‌م بسوتێنین و کێشمان زیادبکات، بۆ نمونه ئه‌و بسکیت و کێکانه‌ی که‌له ماڵه‌وه دروستیان ده‌که‌ین زۆر جیاوازن له‌ئه‌وانه‌ی له بازاڕ ده‌یانکڕین، چونکه ئه‌وه‌ی بازاڕ شه‌کری فره‌کتۆزی زۆر تێدایه.
س: ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان