تهندروستی -
کۆمەڵێک زانیاریی بەسوودە دەربارەی تەندروستیی ددان. ئەم زانیاریانە دەبێت هەموو کەسێک بیزانێت بۆ ئەوەی بتوانێت کۆنترۆڵی پاکوخاوێنیی ددانەکانی بکات.
- هەر سێ مانگ جارێک فڵچەی ددانەکەت بگۆڕە.
- دوای خواردن و خواردنەوەی شیرینیی، دەمت بە ئاو یان شیر بشۆ بۆ کەمکردنەوەی ترشیی زیان-بەخش لەسەر ددانەکان.
-کە ددانەکانت دەشۆیت، پێویست ناکات هەویری ددانی زۆر لەسەر فڵچەی ددانەکەت دابنێ. بەقەد دەنکە فاسۆلیایەک دابنێ.
- خواردنەوە ترش و شیرینەکان بە قەسەب بخۆرەوە بۆئەوەی ترش و شیرینیی لەسەر ددانەکان کۆ نەبێتەوە و ددانەکانت کلۆر نەکەن.
- کە فڵچە لە ددانەکانت دەدەیت، سەری فڵجەی ددانەکە لەسەر لێواری پووکت دابنێ بە گۆشەی٤٥ پلە، دەست بکە بەکورتە لەرەیەکی بەرەو-پێش بەرەو-دوا چەند جارێک و پاشان خولانەوەی سەری فڵچەکە لە پووکەوە بۆ ددانەکان چەند جارێک بۆ مەساجکردنی پووک.
-ئەگەر تێوەردەری دەم بەکار دەهێنیت، تەماشای چۆنێتی بەکارهێنانی تێوەردەرەکە بکە لەسەر بوتڵەکەی نوسراوە
-نابێت شوشتنی زمان و مەڵاشووت بیربچێت.
-هەوڵبدە ڕۆژانە شیر بخۆیتەوە کە دەوڵەمندە بە کانزای کالسیۆم و سوودی زۆر دەگەیەنێت بە گەشەی ئێسک و ددان.
-دوای ددان شوشتن تێوەردەری دەم بەکاربهێنە.
-دەزووی ددان بەکاربهێنە پێش فڵچە لێدانی ددانەکان، دەبێت نێوان ددانەکان پاکبکەینەوە بۆئەوەی سوودی هەویری ددان بگاتە ڕووی تەنیشتی ددانەکان.
-جووینی بنێشت لەنێوان ژەمەکان، بەتایبەتی بنێشتنی خۆشکراو بە شەکری کحولیی زایلیتۆڵ، یارمەتی تەڕیی ناودەم دەدات، ددانەکانت پاک دەکاتەوە کە هەردووکیان یارمەتی پاککردنی ددان دەدەن.
- ئەگەر جگەرەکێشی، زۆر لەباریت بۆ بۆنی ناخۆشی دەم، هەوکردنی پووک و داخوارنی ئێسک.
-زۆربەی هەویرەکانی ددان فلۆرایدیان تێدایە کە ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە کەمکردنەوەی کلۆریی ددان و ساڕێژکردنی کلۆری ددانی بەرایی.
- ئەگەر گرفتی هێڵنجانت هەیە و زوو زوو هێڵنج دەدەیتەوە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی هەناوی بکە بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستت بۆ بکات. هێڵنجدانەوە دەبێتەهۆی هەڵهێنانەوەی ترشیی گەدە و تووانەوەی ڕووی ناوەوەی ددانەکان.
- دەبێت هەموو نێوان ددانەکان بە دەزووی ددان پاکبکرێنەوە و فڵچەی ددانیش بدرێت لە هەموو ڕووی ددانەکان. نێوان ددانەکان دەکاتە دوو تەنیشتە ڕوو، هەردووکیان دەبێت دەزووی ددانی لێبدرێت. هەموو ڕووی ددانەکان، واتە دیوی ناوەوە و دەرەوە و ددانەکانی پێشەوە و دواوەوە.
س: ماڵپهڕی پهروهردهیی پزیشکیی ددان