پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی پێنج شه‌ممه 14 / 6 / 2018 و یاریگه‌ی لۆجنیكی له مۆسكۆ به ئاهه‌نگی گه‌وره ده‌ست پێكی مه‌رنه‌ڤاڵی مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت ، كه دوا به دوای ئاهه‌نگه‌كه‌ش یه‌كه‌م یاری مۆندیال له نێوان ڕوسیایی میواندار و هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه دا ده‌بێت .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاهه‌نگه‌كه له ڕووی میوزیك و گۆرانیه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ڕوبی ولیامزی میوزیك ژه‌نی به‌ریتانی و ئایدا گاریفۆ لیناری ڕوسیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت .
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا ئه‌ستێره‌ی پێشوی تۆپی پێی جیهان و به‌ڕازیل ڕۆناڵدۆ ، جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌هێنێته نێو یاریگه‌كه‌وه و له‌سه‌ر خاكی ڕوسیا دایده‌نێت .