پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق ئاماده‌كاریه‌كانی به چڕی ئه‌نجام ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌مپێكی مه‌شقی له سۆفیایی پایته‌ختی بولگاریا ئه‌نجام ده‌دات .
له‌م باره‌یه‌وه سه‌عد یه‌حیا ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه به ڕۆژنامه‌ی مه‌لاعیبی ڕاگه‌یاندووه كه مه‌به‌ست له‌م كه‌مپه خۆئاماده‌كردنه بۆ پاڵه‌وانێتی ئاسیا كه بڕیاره له مانگی ته‌موزدا له ولاَتی به‌حرێن به‌ڕێوه بچێت .
ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ماوه‌ی دوو هه‌فته له ولاَتی بولگاریا ده‌بن و له په‌ڕاوێزی كه‌مپه‌كه‌شدا یاری دۆستانه له‌گه‌ڵ تیپ و یانه‌كانی بولگاریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، یه‌كێكیش له‌و یاریانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی ئۆڵۆمپی جه‌زائیر ده‌بێت كه ئه‌ویش له هه‌مان شار كه‌مپێكی ڕاهێنانی خۆیان ڕێك خستووه .