پێشمه‌رگه سپۆرت -
له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا ئه‌یهاب له‌هیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی میسر ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی بوونی ئازار له قۆڵیدا ناكرێت محه‌مه‌د سه‌لاَح بكه‌ینه قوربانی له یاری یه‌كه‌مدا و یاریپێبكه‌ین چونكه ئه‌و هێشتا له قۆناغی چاره‌سه‌ردایه‌وه .
ناوبراو ئاماژه‌ه‌ی به‌وه‌شداوه كه هه‌رچه‌نده یاری یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای زۆر گرنگه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی میسر به‌لاَم كاستی هونه‌ریمان تا دڵنیانه‌بن له باشبوونی له %100 ی سه‌لاَحی یاریزان ناتوانن یاریپێبكه‌ن.