پێشمه‌رگه سپۆرت -
له ژێر ناونیشانی ( وه‌فایه‌ك بۆ خزمه‌ته‌كانت ) و له ڕۆژانی 5 تا 7 / ته‌مووزی 2018 و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی سلێمانی و به سپۆنسه‌ری ڕێكه‌وت ڕه‌ووفی وه‌رزشكار و ڕاهێنه‌ری ئه‌و یاریه پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تۆپی سه‌رمێز بۆ ڕۆۆحی كۆچكردوو ( هیوا ئه‌حمه‌د ) به‌ڕێوه ده‌چێت .
پاڵه‌وانێتیه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ئاسته‌كانی ( خونچه‌كان ، بێچوه‌شێران ، تازه‌پێگه‌یشتوان ، كچان ) و بڕیاره یاریه‌كانی له هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێَشمه‌رگه ئه‌نجام بدرێن .
دواجار ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری تۆپی سه‌رمێز و سپۆنسه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌شداریكردنتان وه‌فایه‌ك ده‌بێت بۆ خزمه‌ته‌كانی هاوڕێی كۆچكردووم هیوا ئه‌حمه‌د .
فۆتۆ : ئه‌رشیف