ته‌ندروستی -
هه‌ندێكجار ده‌وترێت پاككردنه‌وه‌ی ددان ده‌بێته هۆی ڕوشاندنی مینای ددان به‌ڵام ئایا ئه‌م بابه‌ته له‌ڕویی پزیشكیه‌وه تا چه‌ند ڕاسته و كه‌ی پێویسته ددان پاك بكرێته‌وه؟
ڕۆژانه سه‌دان نه‌خۆش سه‌ردانی کلینکه‌کانی ددان ده‌که‌ن بۆ کێشانی ددانیان له‌به‌ر نه‌خۆشیی پووکیان که بووه‌ته هۆی له‌قینی ددانه‌کانیان و زۆر كات ئه‌مه‌ش به‌هۆی نا خاوێنی ددان و گرنگی نه‌دان به پاككردنه‌وه‌ی دروست ده‌بێت.
پاککردنه‌وه‌ی ددان له‌لایه‌ن پزیشکی ددانه‌وه زۆر گرنگه، ئه‌ویش به‌پێی جۆری نه‌خۆشه‌که پێویست ده‌کات، ڕه‌نگه هه‌ندێک سێ مانگ یان شه‌ش مانگ یان ساڵ یان دوو ساڵ جارێک ددانیان پاک بکه‌نه‌وه.
پاککردنه‌وه‌ی ددان هیچ زیانێک به ددان ناگه‌یه‌نێت، جگه له‌سوود، ددان پێکهاته‌یه‌کی زۆر ساف و ڕه‌قه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر به‌ئاسانی پاک ده‌بێته‌وه و میکرۆب زۆر به ئاسانی پێوه‌ی نالکێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر کلسی زۆر پێوه‌بێت ئه‌وا به‌ئه‌سته‌م پاک ده‌بێته‌وه و میکرۆب زیاتر له‌خۆئه‌گرێت. به به‌رده‌وام کۆبوونه‌وه‌ی میکرۆبیش له‌سه‌ر ددان مانای به‌رده‌وام هه‌بوونی سووتانه‌وه‌ی پووکه که داکشانی پووک و داخورانی ئێسکی ڕاگری ددانی به‌دوای خۆی دێنێت. ئه‌نجامه‌که‌شی فه‌وتانی ددان یان ددانه‌کانێتی و به پاککردنه‌وه‌ی ددانه‌کانت ناوبه‌ناو له‌لایه‌ن پزیشکی ددان گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی ددانه‌کانت ده‌کات.
س:ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان