پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كانی دوا هه‌فته‌ی هه‌رسێ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی یانه به‌شداره‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان و به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ تیی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، زاخۆ ، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و هه‌ولێر ) توانیان بگه‌نه یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .
دوایی گه‌یشتنی ئه‌و تیپانه به یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان واده‌ی ده‌ست پێكی یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه دیاری ده‌كات و شێوازی به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كانی بڕیاری لێده‌درێت .
ئه‌مه‌و دوایی كۆتاهاتنی ته‌واوی یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون .