پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به كۆتاهات فیدراسیۆنی ناوبراو یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ڕێك خست .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین بڕیار و ڕاسپارده ده‌ركرا كه گرنگترینیان بریتین له :
یه‌كه‌م - هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی فیدراسیۆن ، ته‌نیا لیژنه‌كانی ( پێشبڕكێ و ناوبژیوانان و په‌ڵپ گرتن و لێكۆڵینه‌وه ) ئه‌م چوار لیژنه‌یه‌ش دوایی كۆتایی هاتنی یاریه‌كانی خولی عێراقی هه‌ڵ ده‌وه‌شێنه‌وه .
دووه‌م - ده‌ست نیشان كردنی حسێن خوراسانی وه‌ك وته‌بێژی فه‌رمی فیدراسیۆنه‌كه و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن .
سێهه‌م - مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌رێكی بیانی بۆ دانانی ستراتیجێكی نوێ بۆ ڕێك خستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تیپه جیاوازه‌كانی تۆپی پێی عێراق به هاوكاری فیدراسیۆنی فیفا و ئاسیاوی .
چواره‌م - مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ستافێكی نوێ بۆ تیپی تۆپی پێی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوایی كۆتاهاتنی ئه‌ركه‌كانی باسم قاسمی ڕاهێنه‌ر له مانگی ئاب .
پێنجه‌م - سه‌ر له نوێ ڕێك خستنه‌وه‌ی میلاكی ڕاهێنه‌ران ، كارگێڕیه‌كانی تیپی هه‌ڵبژارده جیاجیاكانی فیدراسیۆنه‌كه .
شه‌شه‌م - پێداچونه‌وه به بابه‌تی په‌خش كردنی یاریه جیاجیاكانی تۆپی پێی عێراق و دانانی میكانیزمێكی نوێ بۆ په‌خش كردنی ئه‌و یاریانه .
حه‌وته‌م - پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به ناوی به‌بازاڕ كردن ( ماركێتین ) ی وه‌رزشی بۆ زیاتر به‌ده‌ست هێنانی داهاتی زیاده بۆ فیدراسیۆن ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ده‌ست نیشانی كردنی كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا له‌و بواره‌دا .
له شه‌فه‌قه‌وه :