پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی كه به درێژایی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌كانی ڕاهێنانی خۆیان له شه‌وان دا به‌رده‌وام بوون ئێستا به‌هۆی نزیك بونه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان فێرگه‌كه ڕاهێنانه‌كانی خۆی بۆ دوایی جه‌ژن ڕاگرت .
له‌م باره‌یه‌وه ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له فێرگه زیندووه‌كانی یانه‌كه‌مان كه به‌رده‌وام له ڕاهێنانه‌كانی خۆیان نه‌وه‌ستاون و ئه‌م ساڵیش وه‌ك سالاَنی ڕابردوو یه‌كه‌كانی ڕاهێنانمان له شه‌وان دا ئه‌نجام ده‌دا ، ویسام ووتیشی ، ئێستاش كه به‌ره‌و كۆتایی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ده‌ڕۆین ڕاهێنانه‌كانمان ڕاگرت و دوا به دوایی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان یه‌كه ئاساییه‌كانی ڕاهێنانی خۆمان له ڕۆژدا ده‌ست پێده‌كاته‌وه .