پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌رده‌وامی ده‌بێت و كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 10 / 6 / 2018 له دوا یاری قۆناغی دووه‌می خۆیدا و بۆ گه‌یشتن به یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بنه میوانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی خانه‌قین .
تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ئێستادا خاوه‌ن 17 خاڵه و له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دێت و ته‌نیا خاڵێكی پێویسته بۆ گه‌یشتن به یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین .
ئه‌مه‌و هه‌ر له یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م سیروانی نوێ میوانداری له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی شێروانه ده‌كات .
هه‌روه‌ك له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ، سێمێڵ و گاره له‌سه‌ر یاریگه‌ی سێمێڵ به یه‌ك ده‌گه‌ن و دهۆكیش میوانداری له زاخۆ ده‌كات .
له كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌میشدا سێ یاری ئه‌نجام ده‌درێن و خشته‌ی یاریه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .
ئارارات × زانكۆی جیهان
هه‌ولێر × هه‌ندرێن
بروسك × جیهان