پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری دهۆك، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی توپی پێی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خوی به‌ست و چه‌ند بریار و راسپاره‌ده‌یه‌كی نوێ ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بون:
1/ له وه‌رزی نوێی چالاکییەکانی یەکێتییەکەمان، هه‌ردوو لیژنه‌ی پێشبركێ و سزادان جیا ده‌كرێنه‌وه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت:
أ/ لیژنه‌ی پێشبركێ.
ب/ لیژنه‌ی سزادان و رێكاری.
2/ له وه‌رزی 2018/2019 له ده‌ستپێكی خول و چالاكیه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌مان، پێویسته سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كانی پله‌نایاب و پله‌یه‌ك وه‌رزشوان یان یاریزانی پێشووی توپی پێی یانه‌كان یان هه‌لبژارده‌كانی توپی پێ بووبێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌روك ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێریش بێت مافی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی نیه.
3/ له‌سه‌ر راپورتی لێكولینه‌وه و پێشنیارانی راهێنه‌ران و كارگێران و سكالای یانه‌كانی به‌شداربوو له خولی نایابی كوردستان، له‌به‌ر دروستكردنی كێشه ئاڵۆزی و ناوزراندن و تۆمه‌ت هه‌لبه‌ستن به یاریزانان و راهێنه‌ران و یانه‌كان و ناشیرین كردنی خولی نایابی كوردستان له لایه‌ن یاریدە‌ر‌ی راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی (ره‌وه‌ند عه‌بدولخالق) بریاردرا به دوورخستنه‌وه‌ی ناوبراو بە یەکجاری له‌سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی یه‌كێتی توپی پێی كوردستان و له لایه‌ن یه‌كێتیه‌كه‌مان بە هیچ شێوەیەک مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ناكرێت، هیچ یانه‌یه‌كیش بۆی نییه كاری له‌گه‌ل بكات و، هیچ راهێنەرێک بۆی نییە کاری لەگەڵ بکات، بە پێچەوانەوە راهێنەرەکەیش سڕ دەکرێت.
4/ بریاردرا به مانه‌وه‌ی یانه‌ی شێروانه له خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018ـ 2019 ئه‌مه‌یش به هوی هه‌لوێستی وه‌رزشی جوامێرانه‌ی سه‌روك و ده‌سته‌ی كارگێری و جه‌ماوه‌ری خوشه‌ویستی یانه‌ی شێروانه و شاری كه‌لار، هه‌روەها به هوی گرینگیدانی وەرزش له ده‌ڤه‌ره‌كه و یه‌كسانبوونی خاڵەکانی یانەی شێروانە له‌گه‌ل یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و جیاوازیان بە یه‌ك گۆل.
5/ بریاردرا به ئازادكردنی سه‌رجه‌م یاریزانانی فوتسالی كچانی یانه‌كانی كوردستان و گواستنه‌وه‌یان به ئازادانه و بێ بەربەست بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك.
6/ بریاردرا به گه‌راندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌كانی كه‌ركووك بۆ یانه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك.
7/ داوا له سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی تیپی قوتابخانه‌كانی توپی پێی كوردستان كه سه‌ركه‌وتون بۆ قوناغی كوتایی پالاوانیه‌تی قوتابخانه‌كانی كوردستان، رۆژی شه‌ممه 23/6/2018 له كاتژمێر 12 نیوه‌رو له باره‌گای یه‌كێتیه‌كه‌مان ئاماده‌بن.
8/ داوا له نوێنه‌ری تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان دەکەین، كه بۆ قوناغی كوتایی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوردستان سه‌ركه‌توون، رۆژی شه‌ممه 23/6/2018 له كاتژمێر 12 نیوه‌رو له باره‌گای یه‌كێتیه‌كه‌مان ئاماده‌بن.
9/ داوا له نوێنه‌رانی لقه‌كانی یه‌كێتی توپی پێی كوردستان( هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و كه‌ركووك) ده‌كه‌ین رۆژی شه‌ممه 23/6/2018 له كاتژمێر 12 نیوه‌رو له باره‌گای یه‌كێتیه‌كه‌مان ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی هه‌لبژارده‌ی پارێزگاكان.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان