پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆ سه‌لماندنی ئه‌و نازناوه‌ی كه پێیان دراوه و پێیان ده‌وترێت ( ماشێنه بزوێنه‌ره‌كان ) هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ر له به‌ری‌ِ كه‌وتنیان بۆ ڕوسیا و به‌شداریكردن له یاریه‌كانی مۆندیال كه یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی پاڵێوراوی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یه و نازناوی پێشتوریش به ناوی خۆیانه‌وه‌یه .
له فۆتۆستۆریه‌كی تایبه‌تدا هه‌ڵبژارده‌كه له نێو یاریگادا ئه‌و ڕاستیه‌یان سه‌لماند كه له ووزه و توانایاندا هه‌یه هاوشێوه‌ی ماشێنی بزوێنه‌رن ، له‌و فۆتۆكاندا وێنه‌ی یاریزانان له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی مارسیدس جۆری ( G 63 ) ده‌ركه‌وتووه و نمایشی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان كردووه .