ته‌ندروستی -
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی رۆژه‌كانی مانگی ره‌مه‌زاندا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ڕۆژوو ده‌بن، زۆر كه‌س هه‌ست ده‌كه‌ن كێشیان زیادی كردووه و زۆربه‌یان هۆكاره‌كه‌ی بۆ خواردنی خوارده‌مه‌نی ناته‌ندروست وه‌ك شیرینی و چه‌وری ده‌گێڕنه‌وه.
خالید غه‌فیر شاره‌زای بواری خۆراك بۆ تۆڕی هه‌واڵی BBC پێنج ئامۆژگاری به‌مشێوه‌یه ده‌خاته‌ڕوو كه ده‌كرێت بۆ دابه‌زاندنی كێش پیاده‌بكرێت:
1-به خواردنه‌وه‌ی ئاو رۆژووشكاندنت ده‌ست پێبكه.
2- چه‌ند ده‌نكێك خورما بڕێك شه‌كر ده‌داته كه جه‌سته دوای به‌ڕۆژووبوون مرۆڤ پێویستییه‌تی به‌تایبه‌ت كه به‌وه جیاده‌كرێته‌وه به ریشاڵ ده‌وڵه‌مه‌نده.
3- مێشكت بخهڵهتێنهوه و شههیهتت كۆنترۆڵ بكه، چونكه مێشك پێویستی به 10 ده‌قیقه تا 20 ده‌قیقه هه‌یه كه هه‌ستی تێربوون بدات، بۆیه خواردنی چه‌ند ده‌نكێك خورما و وه‌ستان بۆ ماوه‌یه‌ك له خواردن كاتی پێویست ده‌داته مێشكمان تا هه‌ست به‌تێربوون بدات.
4- خواردنی بر‌ژاو بخۆ. سه‌یر نییه كه زۆربه‌ی خه‌ڵك حه‌زی به خواردنی سوورهكراوه، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌و خواردنانه له‌وه‌دایه كه جه‌سته پێی رادێت ئیتر پێویستمان به خواردنی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به تێبربوون بكه‌ین بۆیه واباشتره له بری سووره‌وه‌كراو، خواردنی بژراو بخورێت.
5- ده‌كرێت له‌ززه‌ت له شیرینییه‌كان وه‌ربگریت، به‌ڵام پێویسته زۆری لێنه‌خورێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشی جه‌سته زیاد نه‌كات، بۆیه باشتره رۆژووه‌وانان زیاتر میوه بخۆن له بری شیرینی.