پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 3 / 6 / 2018 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له دیار عه‌لی ناسراو به ( حه‌مكه ) گۆڵكاری خولی پله یه‌كی كوردستان .
له‌و دیداره‌دا كه ویسام بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی بوو جێگری سه‌رۆكی یانه ستایشی یاریزانی ناوبراوی كردوو هیوایی بۆ خواست له سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆی به‌رده‌وام بێت .
له‌به‌رامبه‌ریشدا دیار عه‌لی یاریزان دوای سوپاسی خۆی بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ست خۆشی له ستافی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان كرد كه به‌رده‌وام پاڵپشتی بوون به تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تۆپی پێی یانه كه ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له زیاتر كۆڵ نه‌دان و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی باش .
به وێنه‌ی یادگاریش كۆتایی به‌و دیداره‌ی گۆڵكاره‌كه‌ی پێشمه‌گه و خولی پله یه‌كی كوردستان هات .
دیار عه‌لی یاریزانی هێڵی هێرش به‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌و له خولی پله یه‌كی كوردستان توانی به كۆی 7 گۆڵ له پێشه‌نگی گۆڵ كارانی خوله‌كه بێت .