پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی كۆمه‌ڵێك له یاریزان و ناوبژیوانان خولی زیندوو كردنه‌وه‌ی یاری باله بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز به‌رده‌وامه و له درێژه‌ی یاریه‌كانی خوله‌كه و دوایی كۆتاهاتنی یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م ، تیپی باله‌ی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان بگه‌نه یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .
لاوانی پێشمه‌رگه له سه‌رجه‌م یاریه‌كانیان به ئاستێكی به‌رز بینران و دوایی بردنه‌وه‌ی سێ یاری و یه‌ك شكست قۆناغی یه‌كه‌می یاریه‌كانیان بڕی و گه‌یشتنه قۆناغی پێش كۆتایی و چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .
خولی باله‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز به‌به‌شداری 12 تیپ ده‌ستی پێكردوو بڕیاره یاریه‌كانی تا سه‌ره‌تایی مانگی 6 به‌رده‌وام بێت .