پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 31 ئایار 2018 له پرێس كۆنفرانسێكی كتوپڕدا زێنه‌دین زێدانی فه‌ڕه‌نسی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌ست به‌ر دار بوونی له پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدڕاگه‌یاند .
زیدان له‌و پرێس كۆنفرانسه‌دا سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوێنێ ڕۆژی چوار شه‌ممه 30 ئایار نوسراوی ده‌ست به‌ر دار بوونه‌كه‌ی پێشكه‌ش به فلۆرینتینیۆ پیرێسی سه‌رۆكی یانه كردووه و هۆكاری واز هێنانه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی پشوو گه‌ڕاندۆته‌وه .
دواتر زێدان مایكه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكی یانه‌كه جێهێشت و ئه‌ویش ئاشكرایی كرد كه ڕازی بوون له‌سه‌ر داواكه‌ی زیدان و ڕێز له بڕیاره‌كه‌ی ده‌گرین چونكه زیدان له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا زۆری پێشكه‌ش كردووین و ئێستاش كاتی ئه‌وه هاتووه كه پاڵپشتی بین بۆ بڕیاره‌كه‌ی .
له كۆتایی ئه‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا زیدان ئاشكرایی كرد كه بۆ به‌رده‌وام بوونی سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پێویسته گۆڕانكاری بێته دی و كاتی واز هێنانه‌كه‌شی زۆر گونجاوه و سوپاسی خی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌وانه كرد كه پشتگیری بوون و داهاتووی خۆی به نه‌زانراوی هێشته‌وه