ته‌ندروستی -
چه‌ندین هۆكار هه‌یه كه كار ده‌كه‌نه سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و توشی نه‌خۆشی ده‌كه‌ن یه‌كێك له‌وانه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هره له‌ناو جه‌سته‌دا ، له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه به چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشنا ده‌بیت كه یارمه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ت ده‌دات له ژه‌هر و پێكهاته‌ی ناته‌ندروست له مانگی ڕه‌مه‌زاندا.
-له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی به‌ڕۆژوو بوون له مانگی ڕه‌مه‌زاندا زۆر درێژه به‌ڵام دوای به‌ربانگ كردنه‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی پارشێو ده‌كه‌یت نابێت خواردنه‌وه‌ی ئاو پشتگوێ بخه‌یت ئه‌مه یارمه‌تی سوتاندنی چه‌وری زیادده‌ی جه‌سته ده‌دات و ژه‌هر له له‌ش ده‌كاته ده‌ره‌وه.
-باشتر وایه له پارشێودا ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یخۆیته‌وه بڕێك له گوشراوی لیمۆی سروشتی بۆ زیاد بكه‌یت شه‌وانه وه‌رزش بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی سووڕی خوێن له له‌شتدا چالاك بێت و تێكڕای كرداری زینده چالاكیه‌كانی له‌شت به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی .
- خواردنی سه‌وزه و میوه‌كان كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵ باشترین ڕێگه‌یه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی له‌ش له ژه‌هر .