تهندروستی -
خورما برێکی زۆر ڤیتامین و کانزا و مەوادە سوود بەخشەکانی تێدایە کە گرنگیەگی زۆر تایبەتی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و بەئاسانی هەرس دەبێت.
ئەمانەش سوودەکانیەتی:
دژە هەوکردنە: خورما دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم کەئەوەش مادەیەکی ناسراوە بۆ دژە هەوکردن و بەپێی لێکۆڵینەوەکان مەگنیسیۆم توانای کەمکردنەوەی مەترسیەکانی تووشبوون بە هەوکردنی جومگەکان و نەخۆشی دڵ و زەهایمەر و نەخۆشیەکانی دیکەی پەیوەند بە هەوکردنەوە هەیە.
دەوڵەمەندە بەماددە ریشاڵییەکان: خورما دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و یەک دەنک خورما رێژەی 1.6% ریشاڵەکانی تێدایە کەریشاڵەکان بەوەناسراون یارمەتی دابەزینی کۆلیسترۆل و پارێزگاری لە قەڵەوبوون و شێرپەنجەی کۆڵۆن و نەخۆشیەکانی دڵ دەدات.
ووزە زیاد دەکات: خورما برێکی زۆر گەرمۆکەی تێدایە و دەبێتە هۆی زیادبوونی ووزەی لەش.
هەرسکردن باشتردەکات و قەبزی ناهێلێت: ریشاڵەکانی ناو خورما یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی کۆئەندامی هەرس و تەندروستی کۆڵۆن و ریخۆڵەکان و خورما گرنگە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و مایەسیری و هەوکردنی کۆڵۆن.
کەمکردنەوەی بەرزە پەستانی خوێن: خورما دەوڵەمەندە بەچەند کانزایەک لەوانە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم کە مەترسی بەرزە پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە و وادەکات دڵ بەشێوەیەکی تەندروست کاربکات.
کەمکردنەوەی تووشبوون بە جەڵدەی مێشک: بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە خواردنی خورما دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵدەی مێشک بە رێژەی لە 9%.
ئا:ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی