به‌هۆی‌ كه‌می‌ ماوه‌ كه‌مپه‌كه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌نجام نه‌درا - كه‌مپى پێشكه‌وتوان دێته‌ شاری‌ سلێمانی‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ پالاَوتنی‌ یاریزانانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق بڕیار درا كه‌ كه‌مپی‌ مه‌شقی‌ ئاماده‌كاری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوانی‌ عێراق بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی‌ كوڕان و كچان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ بێت ، ئه‌و كه‌مپه‌ بۆ شاری‌ كه‌ربه‌لا گواسترایه‌وه‌ .

فیدراسیۆنی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق بڕیاری‌ دا به‌ ئه‌نجام دانی‌ كه‌مپێكی‌ هه‌فته‌ی‌ بۆ یاریزانانی‌ لاوانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ كه‌ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ ئاسیا ده‌كه‌ن  ، له‌و باریه‌وه‌ دكتۆر زه‌یدون ئه‌مینداری‌ دارایی‌ فیدراسیۆنی‌ ناوبراو ڕایگه‌یاندبوو كه‌مپه‌كه‌یان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت .

هۆكاری‌ گواستنه‌وه‌ی‌ كه‌مپه‌كه‌ بۆ شاری‌ كه‌ربه‌لا 

زه‌رده‌شت ڕه‌فیق ڕاهێنه‌ری‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدان له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام نه‌دانی‌ كه‌مپه‌كه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، له‌ شاری‌ به‌غداد دكتۆر زه‌یدوون ئه‌مینداری‌ دارایی‌ فیدراسیۆنی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق پێی‌ ڕاگه‌یاندم كه‌ هاوكاریان بكه‌ین له‌ دابین كردنی‌ هۆتێل و وه‌ك یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ش پاسیان بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ یاریزان بۆ دابین بكه‌ین كه‌ یانه‌كه‌مان ئاماده‌ی‌ هاوكارییه‌كانه‌ .

زه‌رده‌شت ووتیشی‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ دكتۆر زه‌یدوون وتووێژی‌ له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌رانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق كرد ڕاهێنه‌ران پێیان ڕاگه‌یاندبوو كه‌ به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ كات فریا ناكه‌ون كه‌مپه‌كه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ڕێك بخه‌ن هه‌ربۆیه‌ بۆ شاری‌ كه‌ربه‌لا گواسترایه‌وه‌ .

ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ووتیشی‌ ، كه‌مپه‌كه‌ ماوه‌ی‌ 5 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌ به‌رواری‌ 2 / 6 / 2018 شاندی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ به‌شداری‌ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ به‌هێزه‌دا .

فیدراسیۆنی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق شاری‌ سلێمانی‌ بۆ ئه‌نجام دانی‌ كه‌مپه‌كان به‌ شیاو ده‌زانێت.

زه‌رده‌شت ڕه‌فیق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ دكتۆر زه‌یدوون پێی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ داهاتوویه‌كی‌ نزیك و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق ، كه‌مپی‌ مه‌شقی‌ ئاماده‌كاری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق بۆ ئاسته‌كانی‌ پێشكه‌وتوانی‌ كوڕان و كچان دێنه‌ شاری‌ سلێمانی‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی‌ ( خۆر ئاوایی‌ ئاسیا و خولی‌ یارییه‌ وه‌رزشییه‌كانی‌ ئاسیا ) ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگه‌كانی‌ 7 و 8 ئه‌م ساڵ ئه‌و دوو پاڵه‌وانێتیه‌ به‌هێزه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت .



PM:05:05:28/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 1033 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌