پێشمه‌رگه سپۆرت -
وه‌ك نه‌ریته سالاَنه‌كانی خۆیان و له چوارچێوه‌ی گرنگی دان به یاری باسكه ، به‌شی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه فێرگه‌ی هاوینه‌ی ده‌كاته‌وه و ناونوسین ده‌ست پێده‌كات .
كامه‌ران محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی باسكه‌ی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، به گرنگی ده‌زانین سالاَنه و دوایی كۆتاهاتنی قۆناغه‌كانی خوێندنی قوتابیان ، به‌شی‌ی باسكه‌ی یانه‌كه‌مان بۆ گرنگی دان و به‌ره‌و پێش چوونی یاری باسكه و بناغه‌ی یارییه‌كه مندالاَن وه‌ربگرێت و باشترینه‌كان پێبگه‌یه‌نین له ڕێگه‌ی ئه‌و فێرگانه‌ی كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك له ڕاهێنه‌رانی به ئه‌زموون به ڕێوه ده‌برێن .
كامه‌ران محه‌مه‌د ووتیشی دایكان و باوكان ده‌توانن له ئێستاوه ناوی منداڵه‌كانیان له یانه‌كه‌مان تۆمار بكه‌ن و بۆ ساڵی نوێ به‌شداریان له مه‌شقه‌كان پێبكه‌ن كه تایبه‌ت ده‌بێت به مندالاَنی ته‌مه‌ن 7 ساڵ به‌ره‌و سه‌ر و وه مه‌شقه‌كانیش له ڕۆژانی هه‌موو هه‌فته‌ی ( شه‌ممه ، دوو شه‌ممه و چوار شه‌ممان ) به‌ڕێوه ده‌چێت له كاتژمێر 2:00 تا كاتژمێر 4:00ی پاش نیوه‌ڕوان.
تێبینی / بۆ ناوتۆماركردن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنی 07702237869