ته‌ندروستی -
هێلكه سه‌رچاویه‌كی گرنگی ووزه‌یه بۆ جه‌سته و بڕێكی باش له پرۆتین و ڤیتامین و ترشه چه‌وریه سه‌ره‌كیه‌كانی تیادایه، كۆمه‌ڵێك له‌زاناكان له چین و وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه سوود و گرنگیه‌كانی ئه‌م خۆراكه‌یان باس كردوه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتوه خواردنی یه‌ك هێلكه به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه .
پرۆفیسۆر "لیمنگ لی" و دكتۆر "كانكینگ یۆ" له كۆلێجی ته‌ندروستی گشتی له سه‌نته‌ری زانست له زانكۆی په‌كین ده‌ڵێن"ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتوه له سه‌رژمێری چه‌ند ساڵێك به‌ر بله ئێسته كۆكراوه‌ته‌وه و وه‌رگیراوه به‌جۆرێك ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه یه‌ك هێلكه ده‌خۆن ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به جه‌ڵته‌ی مێشك به‌ڕێژه‌ی %26 كه‌مده‌كاته‌وه و مه‌ترسی مردن به جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشیه‌كانی ده‌ماره‌كانی خوێن به‌ڕێژه‌ی %18 كه‌مده‌كاته‌وه.
كێشانی جگه‌ره و زۆر خواردنی خۆراكی چه‌ور مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات.